گەنجێکی ئاوارەی شنگال لە رووبارێکی قەزای شێخان خنکا
رووداو - دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22-04-2023 گەنجێکی کوردی ئێزدی کە ئاوارە شنگالە، لە سنووری قەزای شێخان لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
پیر دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناوەندی هاوئاهەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەنجەکە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ سەیران چوونەتە نزیک گوندی زیناوا لە قەزای شێخان و لەکاتی مەلەکردندا لە کاژێر 16:00 خنکاوە."
گەنجەکە ناوی باسل عەزیزە و ئاوارەی شنگالە، دانیشتوی کەمپی مام رەشانە لە قەزای شێخان و تەمەنی 19 ساڵە، سبەینێ یەکشەممە 23-04-2023 تەرمەکەی لە شنگال بە خاک دەسپێردرێت.