لۆگۆ نوێیەکەی كۆمەڵی ئیسلامی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
رووداو- هەولێر
بزاڤی چاکسازی و گەشە لە یەکەمین کاردانەوە بۆ گۆڕینی لۆگۆی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیێنێت: "گوڵە گەنمەکەی ناو لۆگۆی نوێ کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکان ببێتە کێشە بۆ هەردوولامان".
محەممەد سەید نووری بازیانی، گوتەبێژی بزاڤی چاکسازی و گەشە رایدەگەیێنێت: "كۆمەڵی ئیسلامی لۆگۆی خۆی گۆڕی و لە شوێن لا اله الا الله محمد رسول الله گوڵە گەنمێكی دانا وەك ئەوەی بزاڤی چاكسازی و گەشە كە گوڵە گەنمێكە، ئێمە وەك بزاڤی چاكسازی و گەشە پێمان ناخۆش نیه كە ئەوانیش لۆگۆكەیان دەكەنە گوڵە گەنم، بەڵام لەوانەیە لە داهاتودا بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكان هاونیشتمانیان لەكاتی دەنگداندا لێیان تێكبچێت".
گوتەبێژی بزاڤی چاکسازی و گەشە داوای پێداچوونە بەو بڕیارەدا لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامییەوە دەکات و رایدەگەیێنێت: "ئێمە پێمان باشە كۆمەڵی ئیسلامی موراجەعەی پەسندكردنی ئەو لۆگۆیه بكات، چونكە ئێمە لیستەكەشمان لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2013 گوڵە گەنم بوو".
رۆژی پێنجشەممە 22-4-2016 کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڕیاریدا بە گۆڕینی لۆگۆی حیزبەکەی و لاالەالااللە محمد رسول اللە لە لۆگۆ نوێیەکەیاندا دەرهێنراوە. لۆگۆی نوێی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان پێكدێت له ناوی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان و هەروەها لەجیاتی( لاالەالااللە محمد رسول اللە) گوڵه گهنمێک دانراوە کە وەک لە راگەیێندراوی ئەو حیزبەدا هاتبوو "گوڵهگهنمهكه و گهڵاكانی بههێمای دهستی راستی مرۆڤ دێت و گوڵهكه هێمای پهنجهی شایهتومانی مرۆڤه و دنكه گهنمهكانیش هێمای پایهكانی ئیمان و ئیسلامه كه له (11) پایه پێكهاتووه".