کوردستان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌دريان ئايسلستين، كۆنسووڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی هۆڵەندا لە هەولێر کرد و "هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا."
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-01-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌دريان ئايسلستين، كۆنسووڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، "هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا، كرده‌وه."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، كۆنسووڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا، جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هەولێر كرده‌وه و هيواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى و له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا بدات.
ئه‌و بوار و كه‌رتانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەری ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ