رووداو ناوی براوەکانی کورسی کۆتاکان ئاشکرا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
کورسی کۆتای پێکهاتەکان بۆ 5 بەربژێر یەکلایی بووەتەوە کە دووانیان لە پارێزگای هەولێر، دووانیان لە سلێمانی و ئەوی دیکەشیان لە دهۆکە.
مونا قەهوەچی، بەربژێری تورکمانەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرکەوتنم بۆ خولی داهاتوو مسۆگەر کردووە و نزیکەی 3 هەزار و 500 دەنگم بەدەستهێناوە".
هەر ئەمڕۆ ىەرپرسێک لە لقی سلێمانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رووداوی گوت، "دانا ئامانج لە پارێزگای سلێمانی کورسی کۆتای کریستیانەکانی بردووەتەوە".
لەبارەی بەربژێری کریستیانەکان لە دهۆک، سەرچاوەیەک لە لقی دهۆکی کۆمیسیۆن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جەیمس حەسدۆ، بەربژێری کریستیان کورسی پێکهاتەکانی لە پارێزگاکە بۆ خۆی یەکلایی کردووەتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، براوەی کورسی کۆتاکان لە بازنەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
- بازنەی هەولێر؛ مونا قاوەچی، بەربژێری تورکمان و رامی نووری، بەربژێری کریستیانەکان.
- بازنەی سلێمانی؛ دانا ئامانج، بەربژێری لیستی بابلیوونی کریستیان و نەجدەت نووری، بەربژێری تورکمان.
- بازنەی دهۆک؛ جەیمس حەسدۆ، بەربژێری کریستیانەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێنێت.
دوێنێ (یەکشەممە، 20-10-2024) هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە خولی رابردوودا پەرلەمان خاوەنی 111 کورسی بوو کە 11ـیان بۆ کۆتا بوون و 100 کورسییەکەی دیکە گشتی بوون. لەم خولەدا ژمارەی کورسییەکان بۆ 100 کورسی کەمکراوەتەوە کە 5ـیان بۆ کۆتاکانن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەرێمی کوردستان کرابووە 4 بازنە؛ بازنەی هەولێر، بازنەی سلێمانی، بازنەی دهۆک و بازنەی هەڵەبجە.
بازنەی هەولێر ٪99ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە:
پارتی: 302000
نەوەی نوێ: 96395
یەکێتی: 96719
هەڵوێست: 15527
بەرەی گەل: 8792
یەکگرتوو: 22722
کۆمەڵ: 18914
گۆڕان: 1331
رامی نووری: 3577
بازنەی سلێمانی ٪97ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە
یەکێتی: 215644
پارتی: 52223
نەوەی نوێ: 126345
یەکگرتوو: 40373
کۆمەڵی دادگەری: 34256
هەڵوێست: 26783
بەرەی گەل: 18303
گۆڕان: 9444
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 7523
هاوپەیمانی سەردەم: 3427
بازنەی دهۆک ٪94ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە
پارتی: 344500
نەوەی نوێ: 42045
یەکێتی: 25111
هەڵوێست: 7447
بەرەی گەل: 2368
یەکگرتوو: 38677
کۆمەڵ: 3345
گۆڕان: 212
د. جەیمس: 2205
بازنەی هەڵەبجە ٪98.5ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە
پارتی 4416 دەنگ
یەکێتی 10429 دەنگ
نەوەی نوێ 4439 دەنگ
یەکگرتوو 7369 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3964 دەنگ
هەڵوێست 1186 دەنگ
بەرەی گەل 661 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1388 دەنگ
گۆڕان 184 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 456 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 245 دەنگ