رووداو دیجیتاڵ
دوای دروستبوونی کێشەی کەمیی ئاو لە گەڕەکی قڕگە و دەوروبەری لە شاری سلێمانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەکە دەڵێت، کێشەکە بەهۆی کەمیی کارەباوە بوو.
نزیکەی دوو هەفتە بوو کێشەی کەمیی ئاو لەو گەڕەکەی سلێمانی دروستببوو. ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە دوێنێوە کێشەکە چارەسەر کراوە".
ئامانج جەلال دەڵێت، زۆرینەی ئەو ماڵانەی ئاوی کەمیان هەبوو، ئاویان پێگەیشتووە. گوتیشی، "وردە وردە کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەکرێت کە بەهۆی کەمیی کارەباوە دروستببوو".
ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی گەرمادا کێشەی کەمیی ئاو لە چەند ناوچەیەک دروست دەبێت، لەوانەش لە سنووری شاری هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ