نێچیرڤان بارزانی: گۆڤار ئەنوەر جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراواندا كردبووه‌وه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی گۆڤار ئەنوەر، هونەرمەندی بواری کۆمیدیا سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکارەکەی دەکات و دەڵێت، "جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانی کوردستاندا كردبووه‌وه."
رۆژی شەممە 20-08-2022، هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر دوای دوو ساڵ لە نەخۆشکەوتنی، لە تەمەنی 44 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لەبارەی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی هەولێر. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامە هاوخەمییەکەیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-08-2022 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆميديا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆميدييه‌كانى، "جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ويست و مايه‌ى رێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
گۆڤار ئەنوەر لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و وەکو فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ کاریکردووە.
لە ساڵی 1993 بەشداریی لە یەکەم کاری هونەری کردووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1997 بەشداریی کورتەفیلمێکی کردووە بەناوی "منم دکتۆر"، بەشداریی لە پێنج فیلمی سکرین، دوو کورتەفیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ و دەیان شانۆ و درامادا کردووە.
گۆڤار ئەنوەر لەگەڵ ئەیام ئەکرەم، لە رەمەزانی ساڵی 2020دا لە رادیۆی رووداو بەرنامەیەکی کۆمێدیا و تەنزئامێزیان بەناوی (19 پێکەنین)ـەوە پێشکێش‌کرد کە کاتی بڵاوبوونەوەی یەکەم شەپۆلی سەختی کۆرۆنا (کۆڤید 19) بوو، ئەو بەرنامە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە کوردستان و لەنێو کوردانی تاراوگەشدا هەبوو و، هاونیشتمانییان لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستاندا پەیوەندییان پێیانەوە دەکرد.
دەقی پەیامی هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر:
بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆميديا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
هونه‌رمه‌ندى خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆميدييه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ويست و مايه‌ى ڕێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
يادى به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/21