رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە ناحیەی هەریر؛ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بریندارن

21-07-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی هەریر رووداوێکی قورسی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی ئەوەی سووتاون، ناسنامەیان دیار نییە. جگە لەوەش حەوت کەسی دیکە بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.

کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە رووداوی راگەیاند، "لە دەشتی هەریر لەسەر رێگەی سەرەکیی هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سووتاون، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاون."

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو نێردراوە، دەنگی تەقە دەبیسترێت و ئەوانەی لەنزیک شوێنی رووداوەکەن باس لەوە دەکەن کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا چەک هەبووە و فیشەکەکان تەقیون، هەربۆیە خەڵک نەیانتوانیوە بەپێی پێویست هاوکارییان بکەن و بچنە پێشەوە.

جگە لەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە رایگەیاند، حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
 
 
نوێدەکرێتەوە..
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە