له پێنجوێن "زۆنى دڵنيایى خۆراك" دروستكراوه
رووداو - پێنجوێن
له قه‌زاى پێنجوێن، پسپۆڕێكى شاره‌زا له بوارى سه‌لامه‌تى خۆراك به پشت به‌ستن به سيسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى سه‌لامه‌تى خۆراك و ئه‌زموونى خۆى له وڵاتى ئيتاڵيا، به هاوكارى قائيمقامى قه‌زاكه زۆنى سه‌لامه‌تى خۆراكيان دروستكردووه.
25 دوكان له‌نێو ئه‌و زۆنه‌دان، چه‌ند رێنمايه‌كى پارستنى خۆراكيان پێداون، وه‌ك قۆناخى يه‌كه‌م، بڕياره‌كه بۆ دوكانداره‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه‌يه، هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌مان كار به دوكانداره‌كانى ديكه‌ش ده‌كرێت.
سه‌عيد ئه‌حمه‌د، شاره‌زا له بوارى سه‌لامه‌تى خۆراك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێستا كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى زۆر هه‌يه، به‌شى زۆرى ئه‌و نه‌خۆشيانه به‌هۆى خۆراكى خراپه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، گرنگى ئه‌م كاره بۆ ئه‌وه‌يه ئێمه رێگرى له‌و نه‌خۆشيانه بكه‌ين و وا بكه‌ين هۆشيارى بڵاوبكه‌ينه‌وه و هاووڵاتيان خۆراكى خراپ و باش له يه‌ك جودا بكه‌نه‌وه".
هه‌ميشه ده‌بێت هۆكارى ساردكه‌ره‌وه له دوكانه‌كان هه‌بێت و كۆگاكانيشيان ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بن، هه‌ر کە ده‌چيته دوكانه‌كانيان حه‌ز ده‌كه‌يت شت بخۆيت، كڕيارى تايبه‌تيشيان هه‌يه.
بۆتان محه‌ممه‌د ، كڕيار دەڵێت " زۆر كات لێره شته‌كانى ماڵه‌وه ده‌كڕم، له‌به‌رئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى زۆر ته‌ندروست و باشه، جێگه‌ى هه‌ڵگرتنى خۆراكه‌كانى شوێنێكى زۆر باشه".
چه‌ند پيشه‌يه‌كى جياواز له‌نێو زۆنه‌كه‌دان، ده‌بێت خولێكى سه‌لامه‌تى خۆراكيان بينى بێت و هاونيشتمانيان بزانن له چ پله‌يه‌كدا خۆراكه‌كان ده‌پارێزرێن، ره‌نگى چه‌قۆكانيان جياوازه، هه‌ر ره‌نگێك بۆ كارێك به‌كارده‌هێنرێت، ئامێرى پێشكه‌وتوويان پێكڕيوون.
سێ مانگ ده‌بێت به‌رنامه‌كه ده‌ستیپێكردووه، دواى دوو مانگى ديكه به‌پێى په‌يڕه‌وكردنى رێنمايیه‌كان پله‌يان پێده‌ده‌ن، له‌نێو ئه‌و دوكانانه‌ى له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دان، رێژه‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو و خراپ ته‌نها له 10%ـيه، به شێوه‌يه‌كى گشتيش له قه‌زاكه، رێژه‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو و خراپ له 30% كه‌میكردووه.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن