نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای UN: گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا قه‌يرانێكى جددييه و كاريگهريی زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوە و لەبارەی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا "هاوڕا بوون، كه قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه".
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 21-6-2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بەسهرۆكايهتيى عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى ههرێميى UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه پوختهيهكيان لەبارەی ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو، کە بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به‌ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوه "داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه، به‌نده".
بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا لەبارەی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون، "قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه، بۆيه ده‌بێت عێراق به پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به جددى رووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه ببێته‌وه". شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه؛ هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد، كه تێيدا ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌ربڕيوه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه بۆ چۆنيهتيێتى راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى ئه‌لده‌رده‌رى و UNPD، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.