دوای دوو هەفتە هێشتا نازاندرێت نەورەسەکانی زێی بچووک بۆ مردار دەبن

21-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وێڕای وەرگرتنی سامپڵ لەلایەن ڤێرتێرنەریی هەولێر و سلێمانییەوە، تاوەکو ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی هۆکاری لەنێوچوونی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان و زێی بچووک ئاشکرا نەکراوە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەیەکی زۆر لە نەورەسەکانی زێی بچووک لە ئیدارەی راپەڕین و بەنداوی دووکان لەنێوچوون و بەشێکیشیان نەخۆش کەوتوون. لیژنەی تایبەتمەندی جیا لە عێراق، هەولێر و سلێمانییەوە سەردانی ئەو ناوچانەیان کردووە.
 
زۆرینەی ئەو نەورەسانەی لەنێوچوون، لە دوورگەکانی زێی بچووکدان. عەقید خەسرەو زەنگڵ، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو لیژنەی هەولێر و سلێمانی پشکنینیان بۆ نەورەسەکان کردووە و سامپڵیان وەرگرتوون، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ ئەنجامەکەیان رانەگەیاندووە".
 
18ـی ئەم مانگە نەورەسە مرداربووەکانی ئیدارەی راپەڕین بەشێوەیەکی زانستی ژێرخاککران. عەقید خەسرەو زەنگڵ گوتی: "پێمانوایە لەو رۆژەوە مردنیان نەورەسەکان بەڕێژەی بەرچاو کەمیکردووە".
 
لەبارەی نەورەسەکانی سنووری بەنداوی دووکان، عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "لیژنەی عێراق و ڤێرتێرنەریی سلێمانیش سەردانی نەورەسەکانی دووکانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ ئامادەنەبوون لەسەر نەخۆشیی نەورەسەکان هیچ زانیارییەک بە ئێمەش بدەن".
 
ئەو نەورەسانەی لەنێوچوون ژمارەیان دیار نییە. عەقید خەسرەو زەنگڵ دەڵێت، ژمارەیان نازانن، بەڵام "بە هەزاران باڵندەی نەورەس لەنێوچوون".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

خۆپێشاندان لە دێرسم قەدەخە کرا

دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا