کەشناسی: لە سلێمانی نمەباران و لە هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت

21-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی نمەباران دەبارێت؛ لە نیوەڕۆدا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، شەو کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، "ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت. لەدوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان نمەباران و تاوەباران دەبێت؛ لە شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بارانبارینی ئەمڕۆ بەهارە دەبێت و هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
 
ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلە دادەبەزێت. سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار گوتی، لە هەینیی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەولێر پلەی گەرما دەگاتە 37 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک 35 پلەی سیلیزی، لە کەرکووک 39 پلەی سیلیزی و لە گەرمیانیش 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیان لە هەولێر لە 20-11-2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەی ئەنجامی سەرژمێری رادەگەیێندرێت؟

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و نزیکە لە 100%ـە. ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕێ دەکەن سبەی ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەکە لە بەغداوە رابگەیێندرێت