وێنە و ڤیدیۆ.. ئاهەنگ و ئاگری نەورۆز لە ئامەد

رووداو دیجیتاڵ
دەیان هەزار هاونیشتمانی لە ئامەدی باکووری کوردستان گردبوونەتەوە و ئاهەنگی گەورەی جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی خەڵک لە کاتی ئاهەنگەکە. خەڵک و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە دەڵێن، ئەم ساڵ ئاسانکاری کراوە و رێوشوێنەکان تووند نین.
لە ئاهەنگی ئەم ساڵ دا، پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخوێندرێتەوە. تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا پەیامی ئۆجەلان دەخوێندرێتەوە یان نا.
هەروەها پارتە کوردستانییەکان لە ئاهەنگەکەدا پەیامیان دەبێت. لە ئاهەنگەکەشدا چەندین هونەرمەندی نێودار بەشدار دەبن.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باکووری کوردستان لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە بە هیڤیدار زانا، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک هەر کاتێک دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان گەلێک بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پرۆسەی ئاشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە."
دڵشاد شەهاب گوتی، بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکەدا بەشدارە و پەیامێکی تایبەت بە سەرۆکایەتییەکە و سەرۆک بارزانیش دەخوێنرێتەوە.
لەبارەی نێوەڕۆکی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە و، ''رێزدار نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەر شتێک کە بکەوێتە ئەستۆی، بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامی بدات.''