نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیهاد سورچی دەکات

رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیهاد سورچی دەکات کە ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى پزيشكى خوالێخۆشبوو قه‌حتان جيهاد سورچى ده‌كه‌م، كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كاتى ئه‌رك و له رووداوێكى دڵته‌زێنی هاتووچۆدا له ناوچه‌ى مێرگه‌سۆر، گيانى له‌ده‌ستدا."
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی بۆ بنەماڵە، كه‌سوكار، هاوڕێيان و هاوكارانى دەردەبڕێت و دەڵێت، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."