لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکە برینداربوون
رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 05:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک لە سنووری پارێزگای دهۆک رووداوێکی ھاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە، موقەدەم ئازاد تەھا، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و تۆیۆتا پیکابدا بووە.
بەپێی زانیارییەکان، سێ بریندار لە بەردەڕەش چارەسەریان وەرگرتووە و چواری دیکەشیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کراون.
وەک موقەدەم ئازاد تەھا دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکە بە ناوی "گوڵبەھار ئەمجەد."