مستەفا کازمی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
 
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هیوای جەژنێکی ئارام، سەرکەوتن و ساڵێکی خۆشی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان خواستووە.
 
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کازمیی کردووە و هیوای ئارامی، سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی بۆ عێراق خواستووە.
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
سه‌رۆك وه‌زيران كازمى، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
 
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه‌ پێگه‌يشت.
 
له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست.
 
لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.