25 هەزار کەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ کرد

رووداو - ئاکرێ 

جیاوازیی دیمەنی نەورۆزی ئاکرێ، وادەکات هەندێک کەس سنوورەکان ببڕن بۆ ئەوەی دیمەنی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ ببینن، بۆیە ئەمساڵ ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ، لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا بەڕێژەی 30% لە نەورۆزی پار زیاتر بوو.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار لە ئاکرێ، رێژەی 70%ـی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە، لە دەرەوەی ئاکرێوە دێن و هەندێکجاریش لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیشەوە دێن. بۆ ئەمساڵیش ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە لە یەکەم رۆژدا گەیشتە 25 هەزار کەس.

یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دەڵێ "من لە شاری جۆڵەمێرگەوە لە باکووری کوردستان هاتووم. من هەرکیم و بەلای خەڵکی ئێمەوە پایتەختی نەورۆز دوو شوێنە: ئامەد و ئاکرێ بۆیە بۆ بینینی نەورۆزی ئاکرێی کوردستانی رەنگین هاتوومەتە ئێرە".
 



داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار