جێگری پارێزگاری موسڵ: دروستکردنی کەمپ بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش لە زووممار رەتدەکەینەوە
رووداو - زووممار
حکومەتی عێراق لە زووممار کەمپ بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش دروستدەکات، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە زوومار دژی کردنەوەی کەمپەکە بەرێوەچوو؛ بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش دروستکردنی کەمپەکەیان راگرتووە.
ئەو کەمپەی حکومەتی عێراق بەنیازە بیکاتەوە، بڕیارە نزیکەی 30 هەزار کەسی لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی لە کەمپی هۆل لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ دەگوێزرێتەوە.
خەڵکی ناوچەکە ناڕازین و داوایان لە بەغدا کردووە ئەو کارە نەکات و کارکردن لە کەمپەکە رابگیرێت، بەشێک لە سەرۆک هۆزە عەرەبەکانیش دروستکردنی کەمپەکە و گواستنەوەی کەسوکاری چەکدارانی داعش بۆی بە مەترسی دەزانن.
شێروان دووبەردانی، جێگری پارێزگاری موسڵ رایگەیاند "لامان سه‌یربوو، كاتێك زانیمان كه‌مپه‌كه بۆ شارۆچكه‌ی زووممار گواستراوه‌ته‌وه و خێزانی داعشییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ ده‌كرێن. ئه‌م شارۆچكه‌یه سه‌دان شه‌هیدی داوه و سه‌دانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون، به‌تایبه‌تی له خوشك و برایانی ئێزیدی؛ ئێمه بۆ رێزگرتن له خوێنی قوربانییه‌كانیان و ده‌ربڕینی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌كه‌یان بڕیارماندا دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستین و ره‌تیبكه‌ینه‌وه و رێگه‌نه‌ده‌ین خێزانی داعشییه‌كان بگوازرێنه ئه‌م كه‌مپه".
بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق، بڕیارە کەمپێک بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش لە سنووری شنگال دروستبکرێت، ئێستا لە 50%ی پرۆژەکە تەواوبووە.