باڵیۆزی فیلیپین: کۆنسوڵخانە لە هەولێر دەکەینەوە
رووداو-هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق داوای‌کرد، وڵاتەکەی کۆنسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە فیلیپینییەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن. باڵیۆزی فیلیپینیش گوتی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنسوڵخانه‌ی فیلیپین له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌مه 21-2-2019، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له جولیس تۆریس، باڵیۆزی فیلیپین له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان له دیدارەکەدا جولیس تۆریس، باڵیۆزی فیلیپین له عێراق، پیرۆزبایی له سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان و خۆشحاڵیی خۆی به‌بوونی ئافره‌ت له‌و پۆسته سیادییانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
جولیس تۆریس، باڵیۆزی فیلیپین له عێراق رایگه‌یاند: "یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروستبكه‌ین له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فیلیپین لەڕووی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و دیپلۆماسییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری فیلیپین له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنسوڵخانه‌ی فیلیپین له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا د.ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "خوازیاری دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزین له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی فیلیپین له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش پێویستمان به‌ئاشنابوونی زیاتره له هه‌موو رووییه‌كه‌وه له‌چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا". سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیوای خواست، به‌زوویی كۆنسوڵخانه‌ی فیلیپین له هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا و هەروەها ئه‌م ژماره خه‌ڵكه‌ی ڤیلیپین كه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان