نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ى به‌هرۆز قه‌شانى ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ئه‌ندازيار به‌هرۆز قه‌شانى، پارێزگارى پێشووترى سلێمانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "خزمه‌ت و ره‌نجى خوالێخۆشبوو، له كاتێكدا ئه‌ركى پارێزگارى سلێمانى له ئه‌ستۆدا بوو، مايه‌ى رێز و پێزانينه. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
بەهرۆ قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاک سپێردرا.
قەشانی، لە 27-01-2010 بۆ 27-12-2014 پارێزگاری سلێمانی بووە.