100 دۆلار بە کەمتر لە 158 هەزار دینار دەفرۆشرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت. هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 20-11-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 157 هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، 100 دۆلار لەنێوان 157 هەزار و 700 بۆ 157 هەزار و 800 دیناردا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرا.
 
لەبارەی بەهای تمەنی ئێرانییەوە، حاجی سابیر گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق بەگوێرەی مەرجەکانی خۆی 100 دۆلار دەداتە 132 هەزار دینار، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیربکات.