پۆلیسی هەولێر وردەکاری 14 رووداوی کوشتن و دزیکردن ئاشکرا دەکات
رووداو - هەولێر
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر وردەکاریی حەوت رووداوی کوشتن و حەوت رووداوی دزیکردنی لە شاری هەولێر ئاشکرا کرد کە لەلایەن 27 تاوانبار ئەنجامدرابوون.
رووداوەکانی کوشتن کە لە هەولێر ئەنجامدراون زۆربەیان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوون، لە یەکێکیاندا کوڕێک دایکی خۆی کوشتووە، هەروەها کەسێک بە هەڵە لەلایەن دوو کەسی دیکە کوژراوە کە دوژمندارییان هەبووە، جگە لەو رووداوانەش پۆلیسی هەولێر وردەکاری رووداوێکی دیکەی ئاشکرا کرد کە تێیدا کەسێک بەناوی رێژنە لە مانگی ئابی 2017 کوژراوە و لە گۆڕستان نێژراوە، بەڵام لە 12ـی ئەم مانگەدا تاوانباری سەرەکیی و سێ هاوکاری دەستگیرکراون.
سەبارەت بە رووداوەکانی دزیکردنیش وەکو پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، دزییەکان زیاتر بە گرووپ ئەنجامدراون و تێیاندا پارە، زێڕ یان ئۆتۆمبێل دزراون.
راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکانی کوشتن و دزیکردن:
1 - تاوانبار (ا. م. هـ)، ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ، پیشه کاسب. له‌رێکه‌وتی (٢٩/٨/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به کوشتنی دایکی خۆی به ناوی (سەمیرە حیسامەدین بەهائەدین) له گه‌ڕه‌کی کارێزان. تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده‌ی (٤٠٥) له (ی.س).
3- تاوانبار (ی. ا. ح)، ته‌مه‌ن (٣٥) ساڵ، بێ کار. تاوانبار (ب. ی. م)، ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ، کاسب. له رێکه‌وتی (١٢/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به کوشتنی که‌سێک به ناوی (سالار سدیق) به هه‌ڵه، که که‌سێکی دیکە به ناوی دکتۆر (سه‌روه‌ر قوربانی) کێشه‌ی خێزانی هه‌بووە و، کێشه‌که له‌نێوان دکتۆره‌که و بنه‌ماڵه‌ی خێزانی دکتۆره‌که هه‌بووە، به هیچ شێوه‌یه‌ک کێشه‌که په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌ی سویدی تایبه‌ت نه‌بووە و تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماددەی (٤٠٦) له (ی.س).
4 - تاوانبار (هـ. ج. م)، ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ، پیشه فه‌رمانبه‌ر. تاوانبار (ب. ک. ح)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانبار (س. س. ح)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانبار (م. س. ح)، ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانباران هه‌ڵسابوون به کوشتنی که‌سێک به ناوی (رێژنه کەریم حەمەدەمین) له کۆمه‌ڵگه‌ی بنەسڵاوه له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له مانگی (٨) ی ساڵی (٢٠١٧)، دواتر له ڕێکه‌وتی (١٢/١٠/٢٠١٨) توانرا تاوانباری سه‌رەکی له‌گه‌ڵ هاوکارەکانی دەستگیربکرێن و ته‌رمی ئافره‌ته‌که‌ش که له گۆڕستان نێژرابوو بدۆزرێته‌وە، تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماددەی (٤٠٦) له (ی.س).
5 - تاوانبار (ح. ت. ع)، ته‌مه‌ن (٣٤) ساڵ، پیشه کاسب. له ڕێکه‌وتی (١/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به کوشتنی که‌سێک به ناوی (محەممەد عەبدولخالق) له فولکه‌ی زراعه له‌سه‌ر کێشه‌ی خێزانی و، بەو هۆیەوە کەسێک دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە بەردەوامە، تاوانبار به‌ندە به‌پێی ماددەی (٤٠٦) له (ی.س).
6 - تاوانبار (چ. ل. ا)، ته‌مه‌ن (١٧) ساڵ، پیشه قوتابی، له ڕێکه‌وتی (١٢/١٠/٢٠١٨) به ئۆتۆمبێل له ئافره‌تێک ده‌دات به ناوی (فاتیمه قەحتان) له شه‌قامی ١٠٠م نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئەو لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا و تاوانبار به‌ندە به‌پێی ماددەی (٢٤) له یاسای هاتووچۆ.
7 - تاوانبار (ز. پ. م)، ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانبار (هـ. ا. و)، ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ، پیشه کاسب. له ڕێکه‌وتی (١١/١٠/٢٠١٨) که‌سێک به ناوی (کارزان فەرید ئەحمد) له هه‌ڕشه‌م دوو ده‌کوژرێت، دواتر ته‌رمه‌که‌ی ده‌گوازنه‌وه نزیک نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا‌و جێیدێڵن. توانرا دوو کەس دەستگیربکرێن که په‌یوه‌ندییان هه‌بووە به‌م تاوانه و تاوانباری سەرەکی ناو و ناونیشانی زانراوە پەڕاوەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، تاوانبار به‌نده به‌پێی ماددەی (٤٠٥) له (ی.س).
8 - تاوانبار (ا. ج. م)، ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانبار (م. ی. ر)، ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانباران هه‌ڵسابوون به دزینی (٧) کیلۆ زێڕ و بڕی 40 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی له شه‌ش تاوانی دزی جیادا له شاری هه‌ولێر، تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماددەی (٤٤٣) له (ی.س).
9 - تاوانبار (ت. ع. ت)، ته‌مه‌ن (٣٧) ساڵ، پیشه کاسب، له ڕێکه‌وتی (١٩/٨/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی (١٠٥) مسقاڵ زێڕ له بازاڕی قه‌یسه‌ری له نێو جانتای ئافره‌تێک. تاوانبار به‌نده به‌پێی ماددەی (٤٤٦) له (ی.س).
10 - تاوانبار (ع. ز. ج)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب. له‌ڕێکه‌وتی (٤/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی و دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێراقی له بازاڕی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو. تاوانبار به‌نده به‌پێی ماددەی (٤٤٤) له (ی.س).
11 - تاوانبار (ز. س. ح)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه کاسب له رێکه‌وتی (١٥/٦/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی بارهه‌ڵگرێک له جۆری ڤاڵڤۆ له هه‌ولێر و دواتر گواستنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌که بۆ رانیه، تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده‌ی (٤٤٣) له (ی.س).
12 - تاوانبار (ق. ا. ق)، ته‌مه‌ن (٤٧) ساڵ، پیشه کاسب. تاوانبار (ن. ق. ا)، ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١٦/١٠/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێلێکی ته‌کسی له جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا) له شاری ئایینده. تاوانباران به‌ندن به‌پێی مادده‌ی (٤٤٦) له (ی.س).
14 - تاوانبار (س. ع. ا)، ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه کاسب، تاوانبار (گ. ع. م)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه کاسب، تاوانبار (ا. ا. س)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه کاسب، تاوانبار (د. م. ح)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه کاسب له‌ڕێکه‌وتی (١/١٠/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به بڕینی چوار دووکان و دزیکردن له چه‌ند ماڵێک له شارۆچکه‌ی که‌سنه‌زان تاوانباران به‌ندن به‌پێی مادده‌ی (٤٤٣) له (ی.س).