کەشناسی: کاریگەریی خۆڵبارین تاوەکو دووشەممە دەمێنێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی پێشبینیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵێکی کەمیش دەبارێت. بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، "کاریگەریی خۆڵبارین تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت." 
 
رۆژی شەممە 20-8-2022، خۆڵبارین بەشێک لە پارێزگاکانی کەرکووک و هەولێر و دهۆکی گرتەوە. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆش خۆڵبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد." 
 
ئاسۆ کەمال گوتیشی، "بەهۆی چالاکی باوە، کاریگەریی ئەم خۆڵبارینە تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە باشووری رۆژئاوای باشووری کوردستان وەک پارێزگای کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و هەروەها بەشێک لە پارێزگای هەولێر." 
 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت: 
 
هەولێر 44 پلەی سیلیزی. 
 
سلێمانی 43 پلەی سیلیزی.  
 
دهۆک 42 پلەی سیلیزی.  
 
کەرکووک 46 پلەی سیلیزی. 
 
هەڵەبجە 45 پلەی سیلیزی. 
 
زاخۆ 42 پلەی سیلیزی.  
 
سۆران 42 پلەی سیلیزی. 
 
راپەرین 43 پلەی سیلیزی.  
 
گەرمیان 48 پلەی سیلیزی.