لە سلێمانی کەسێک لەبەردەم کافتریایەکدا تەندروستی تێکدەچێت و گیانلەدەستدەدات
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسێک لە بەردەم کافتریایەکدا تەندروستی تێکچووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
کەسەکە ئەمڕۆ شەممە 20ـی نیسان، سەرەتا لە بەردەم کافتریایەک لەنێو بازاڕی سلێمانی و نزیک مزگەوتی گەورە دۆخی تەندروستی تێکچوو.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەسەکە ناوی سەلام سەلمان و تەمەنی 45 ساڵە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پۆلیسی سلێمانی تەرمێکی دۆزیوەتەوە، بەڵام نەقیب سەرکەوت گوتی، "کەسەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و پاشان مردووە".
شایەتحاڵان بە پۆلیسی سلێمانییان گوتووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە سەرەتا لەبەردەم کافتریایەکدا کەوتووە و زۆر رشاوەتەوە، دواتر براوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراقە و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە و پۆلیسیش پەڕاوی یاسایی بۆ دۆسێیەکە کردووەتەوە.