لە رووداو سەیری دیمەنە ناوازەکانی نەورۆزی ئاکرێ بکەن

رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز سازدەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-3-2025) بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری باڵیۆز، کۆنسووڵی گشتی، دیپلۆمات، نوێنەر و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها بە بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز سازدەکرێت.
راستەوخۆ لە رووداو بینەر بن: