وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات و دەڵێت، نه‌ورۆز هۆکارێکە بۆ برايه‌تى، ژیانه‌وه، هاوده‌نگی و شادى.
رۆژی دووشه‌ممه 20-03-2023، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له نامه‌كه‌يدا چاوشئۆغلو پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له نێچيرڤان بارزانى كردووه و نه‌ورۆزى به هۆكارێک بۆ پته‌وكردنى برايه‌تى، به هێماى نوێبوونه‌وه، ژیانه‌وه، هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌م داوه كه "به درێژایی مێژوو ره‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه بۆ تێگه‌یشتن له ژیان له‌گه‌ڵ سرووشتدا."
وه‌زيرى ده‌ره‌وى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى رابردوو، وڵاته‌كه‌ى "به خه‌مبارييه‌وه" پێشوازى له نه‌ورۆز ده‌كات؛ هه‌روه‌ها سوپاسی نێچيرڤان بارزانى كردووه كه سه‌ردانى توركياى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانيياندا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا "هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركيا و جیهان و ته‌ندروستی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه."