نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون دەکەین تاوەکو تاوانبارانی رووداوەکەی مێردین بە سزای خۆیان دەگەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتی هەردوو قوربانیی رووداوەکەی مێردین قسەی کرد و رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تاوەکو ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگە و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی، 20-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ خێزانی هەردوو قوربانیی رووداوەکەی مێردین قسەی کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕاى ده‌ربڕينى "هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانييان" سەرۆکی هەرێمی کوردستان "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
بەرەبەیانی رۆژی 19-01-2023، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین‌ی باکووری کوردستان، پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی دهۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران. ئەو رووداوە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە. پارێزگاری مێردین گوتی، چوار کەس لەسەر رووداوی کوشتنی چوار هاونیشتمانییەکەی دهۆک لە مێردین دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی وردیش لە رووداوەکە بەردەوامە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دا لەگەڵ ماڵباتی قوربانییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "خانه‌واده‌ى قوربانييانى دڵنيا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن."
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانييان، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و داوايان كرد لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن."