دوو هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە خنکان

رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە دانيشتووی کەمپی کەورگۆسک بوون، لە زێی گەورەدا خنکاون.
 
موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ (شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024)، کاژێر 02:20 ئاگادارکراينەوە لە خنکانی دوو هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەناوەکانی (ر. ع.) تەمەن 17 ساڵ و (ر. ئ.) تەمەن 16 ساڵ." 
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، "تيمی مەلەوانیی خەبات توانيان بە کەمتر لە کاژێرێک، هەردوو تەرمەکە بدۆزنەوە و دەریانبهێنن."