قەرەجەکانی دهۆک داوای کورسی کۆتا دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان

رووداو-هەولێر

هۆستەکانی دهۆک کە قەرەجیشیان پێدەگوترێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و داوا دەکەن کورسییەکی کۆتایان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دابنرێت.

لە دهۆک ئەو قەرەجانە کە لە کۆمەڵگەی رزگای نیشتەجێن، ژمارەیان 8 هەزار کەس دەبێت و لە هەموو هەرێمی کوردستانیش 40 هەزار قەرەج هەن.