گەنجێکی 26 ساڵ لە هەڵەبجە خۆی دەخنکێنێت
رووداو - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لەنێو ماڵی خۆیان خۆی دەخنکێنێت و پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن.
رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێک بەناوی (ت.غ.خ) لەنێو ماڵەکەی خۆیان خۆی خنکاند.
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی دەکەن.