ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت. قوتابییان لە پۆرتاڵی رووداوەوە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کاژێر 08:00ـی ئێوارەی رۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی تاقیکردنەوەی قوتابییانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنن.
بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و ئەنجامەکان لە بەردەستی وەزارەتی پەروەردەدان بۆ راگەیاندن.
تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە، 23ـی حوزەیران دەستیانپێکرد و دوایین تاقیکردنەوەش 17ـی ئەم مانگە بوو.
به گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کرد کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
ژمارەی قوتابییان بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هه‌ولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی لە 680 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی گەرمیان: 5 هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی سۆران: 7 هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی راپەڕین: 5 هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی زاخۆ: 6 هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا