کەشناسی: سبەی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە) ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەندە، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ "کەمێک" نزم دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت "دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە هەندێک ناوچە هەیە بەتایبەتی سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا؛ هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕینیش."
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "سبەی، ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکاتەوە، تاوەکو رۆژی چوارشەممە نیوەڕۆ بۆ ئێوارەکەی ئەگەری تاوەباران و برووسکە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام کاریگەریی لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران زیاترە."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی