لە قەڵادزێ کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە" لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ژاراوە کوڕێک باوکی خۆی کوشت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
رووداوەکە لە گوندی ئیبراهیم ئاوای سەر بە ناحیەی ژاراوە لە سنووری قەڵادزێ روویداوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کوڕێک باوکی خۆی کوشتووە و، دوای رووداوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، تۆمەتبارەکە ناوی (ع. م. ح)ـە و تەمەنی 25 ساڵە، کوژراوەکەش ناوی (م. ح. ئـ)ـە و تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە.
دوای رووداوەکە کوڕەکە لەلایەن پۆلیسی قەزای قەڵادزێ دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 406ـی كوشتنی بە ئەنقەست لە یاسای سزادانی عێراقی، رووبەڕووی دادگە دەکرێتەوە.