گوێ لە دایکی فرسەت سۆفی بگرن چی دەڵێت؟
رووداو دیجیتاڵ
رووداو چووەته ماڵی دایكی فرسه‌ت سۆفی له گوندی گه‌زنه‌ی دۆڵی روستی باڵه‌كایه‌تی. دایكی قسە بۆ رووداو دەکات و ده‌ڵێت پێی خۆش نه‌بووە كوڕه‌كه‌ی ببێته پارێزگار و پێیوایە كارێكی زه‌حمه‌ته. دەگێڕێتەوە کە فرسه‌ت سۆفی له منداڵییه‌وه ئارەزووی خوێندن بووه.
ئەم نیوزفیچەرەی رووداو دوای دەستبەکاربوونی د. فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری هەولێر کراوە، دایک و برایەکی و خەڵکیش ئەو چاوەڕوانییەی لە د. فرسەت هەیانبووە باس دەکەن.
پوورە فاتیمە حەمەدەمین، دایكی فرسه‌ت سۆفیه. دایكێك ساڵی 2014 هاوژینه‌كه‌ی کۆچی دوایی کردووەو فرسه‌ت و سێ كوڕی دیكه و چوار كچی گه‌وره كردوون. ئەوکاتەی کوڕەکەی بووە پارێزگار، بڕیاری دا مهولوودێك بۆ سه‌ركه‌وتنی بكات. ئەو باسی منداڵیی د. فرسەت دەکات و دەڵێت "له منداڵییه‌وه مه‌راقی خوێندن بوو، ده‌یگوت دایكه كه بۆ نوێژی به‌یانی هه‌ستای، منیش هه‌ستێنه ده‌خوێنم، هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، ئێستاش به من بێت ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت بۆ فه‌قیر و كه‌م ده‌رامه‌تان بیكات".
گوندی گه‌زنه‌ی باڵه‌كایه‌تی سه‌ر به قه‌زای چۆمانە، زێدی پارێزگاری هه‌ولێرە، کە به دووری 155 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری شاری هه‌ولێر.
ئەو کاتەی د. فرسەت بووە پارێزگار، سەتاری برای سه‌رقاڵی کاری کشتوکاڵیی خۆی بوو. ئەو بە رووداوی گوت "جووتیاری و ئاژه‌ڵداری كاری باب و باپیرانمان بووه‌و هیچكات ده‌ستبه‌رداری نابین، ناچم له سایه‌ی براكه‌م كه بووەته پارێزگار ببمه حازرخۆری به‌ر سێبه‌ر. كارده‌كه‌م و هیواداریشم براكه‌م كاری باش بكات".
هه‌ولێر ساڵی 1923 بووه‌ته پارێزگا، تاوەکو ئێستا 40 كه‌س پارێزگاری شاره‌كه بوون. فرسه‌ت سۆفی بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 63ی ساڵی 2019 له ته‌مه‌نی 41 ساڵی بووە 41همین پارێزگاری هه‌ولێر.
د. فرسەت سۆفی
-ساڵی 1978 لە دۆڵی روستی قەزای چۆمان لەدایکبووە
- 16-9-2019 سوێندی یاسایی خوارد و رۆژێک دواتر وەک پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربوو
- دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو
- ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو
-سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو
19-10-2020 تووشی کۆرۆنا بوو.
لە 3-11-2020 بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرا
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18-11-2020 کۆچی دواییکرد
د. فرسەت سۆفی لەماوەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر چەندین کار و پرۆژەی گرنگی لە هەولێر و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە ئەنجامداوە.