دوای دوو کاژێر بایکۆت، دەوامی هاتووچۆی سلێمانی ئاسایی بووەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامی راگەیاند، دواتر دوای دوو کاژێر دەرگەی بەڕووی هاونیشتمانییاندا کردەوە.
کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئەفسەرێکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مامەڵەی هیچ کەسێک رایی ناکرێت.
هاونیشتمانییەکی زۆر کە مامەڵەیان لە هاتووچۆ هەبوو، لەبەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کۆبوونەوە و داوایان دەکرد مامەڵەکانیان بۆ رایی بکرێت. دوای دوو کاژێر لە بایکۆت، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرگەی بەڕووی سەردانیکاراندا کردەوە.
بایکۆتەکە تەنیا نێو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بوو و کارمەندانی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان بەردەوام بوون لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
دوایین جار کە کارمەندانی هاتووچۆ مووچەیان وەرگرتووە، 10ـی تەممووز بوو.
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو بایکۆتە وەکو ئاگادارکردنەوەیەک بووە و ئەگەر لەم رۆژانەدا مووچەکانیان پێ نەدرێت، درێژە بە بایکۆت دەدەن.
ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە خەرج دەکرێت، هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی هەفتەی رابردوو مووچە بگات و وەزارەتی دارایی دابەشی بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچە نەگەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان لەو فەرمانگانەن کە بەشێکی داهاتی نێوخۆ کۆدەکەنەوە.