ئاسایشی سلێمانی: بازرگانێك دەستگیرکرا
رووداو - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بازرگانێك لەوكاتەی دەیویست برنجی ساختە ساخبكاتەوە دەستگیرکرا.
لە راگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "لێژنە هاوبەشەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر كۆگایەكی برنجی ساختە لە گەڕەكی قولەرەیسی سلێمانی".
ئاسایش لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "ئەو بازرگانەمان دەستگیركردووە كە نزیكەی 13 تۆن برنجی بایەعی كردووەتە كیسی برنجی دیكە لە جۆری قبلە و فاخر و تایلاند و كیسەكانیش 25 كیلۆیی بوون".