د. رێواز فایەق سوپاسی پەرلەمانی بەلجیکا و هۆڵەندا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا و بەلجیکا دەکات لە بەرامبەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامەی ئاراستەی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا و بەلجیکا کردووە. ئەوەش دوای ئەوەی کە رۆژی 15-07-2021 پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبوو.
پێشتر لە 06-07-2021 ئەنجوومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا بە مەبەستی بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی کۆبوونەوە، لەو بارەوە رێواز فایەق بە ناوی پەرلەمانی كوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا كردووه.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا هاتووە کە سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواستووه به جینۆسایدناساندنی كۆمهڵكوژیى كوردانی ئێزدی له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا ببێته مایه‌ی دادگاییكردنی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه و دووباره بنیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، "هه‌روه‌ها ببێته په‌ندێك بۆ تاوانكارانی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵكوژییانه و جارێكی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه."
هەروەها سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواستووه كه ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزەیان رایەڵەیەکی پتەوتر دروستبکات بە ئاراستەی لێكنزیكبوونه‌وه و گەشەکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا.
پێشتریش هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بڕیاری هاوشێوەیان دابوو. ئێستاش لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا پرۆژەی هاوشێوە ئامادەکراون و بڕیاروایە گەنگەشە بکرێن.
لە سێی ئابی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆمەڵکوژییەکەدا نزیکەی 5 هەزار کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کوژراون و بە هەزاران کەسیشیان رفێنراون کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.