یەحیا رەسوول: هێزی نوێ نەنێردراوەتە کەرکووک

رووداو - هەولێر 

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەتیکردەوە هێزی نوێ بۆ کەرکووک نێردرا بێت. 

یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''هیچ هێزێک بۆ کەرکووک نەنێردراوە، ئیدی ئەگەر عێراقی بێت یان ئەمریکی''. 

یەحیا رەسوول گوتیشی، ئەو هێزەی کە پێشتر لە کەی وەن بووە هەر لە شوێنی خۆیدایەتی و هیچ شتێکی نوێ لەئاردا نییە. 

هاوکات نووری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری کەرکووک- پردێی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند، ''هیچ هێزێکی نوێ نەچووەتە کەرکووک، بەڵام هێزێک لە کەرکووکەوە هاتوەتە پردێ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و پێشمەرگەش ئاگادارە''.