پۆلیسی ئاکرێ: ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێندرا

رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، لە کەمپی ماملیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە "خنکێندراوە".
موقەدەم عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رووداوەکە ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-3-2025) لە سنووری ناحیەی گردەسێن روویداوە و هێزەکانمان توانیان دەستبەجێ تۆمەتبار دەستگیربکەن".
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، ئەو ژنەی خنکێندراوە ناوی (ل. م. ی.)ـە و تەمەنی 29 ساڵە.
گوتیشی: "تۆمەتبارەکە هاوژینەکەیەتی بەناوی (ئـ. ح. ع.) و تەمەنی 37 ساڵە."
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کراوە و پۆلیسی ئاکرێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبارەکە کردووەتەوە.