رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت و هەمواری یاسای بودجەیان کرد.
رۆژی سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازییکرد لە ستیڤن، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکە باسی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای خواستووە کە " پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە شەڕ و تووندوتیژی بهێنرێت."
لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجە لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکای راگەیاند، کۆبوونەوەکانی حکومەتەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ "بەشێوەیەکی باش" بەڕێوەدەچن. شاندێکی دیکەش لە بەغداوە بۆ پرسی نەوت لە هەولێرن و چاوەڕێن کۆبوونەوەکانیان "ئەنجامی باش و ئەرێنی" یان هەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ