نێچیرڤان بارزانی: رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی چەمچەماڵ لە ناخەوە هەژاندمی
رووداو - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی چەمچەماڵ و گیانلەدەستدانی سێ منداڵ و برینداربوونی دایکیان رایگەیاند "هەرچی پێویست بێت هاوکاریان دەبین".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە توویتەر رایگەیاند "کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی شەوی رابردووی ماڵێکی چەمچەماڵ، کە تێیدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیان بە سەختی بریندار بوو، لە ناخەوە هەژاندمی. هاوبەشی خەمی خانەوادەیانم، چی پێویست بێت هاوکار دەبین".
سەرۆکوەزیران هەروەها داوایەک ئاراستەی هاونیشتمانییان دەکات و، لە توویتەکەدا دەڵێ "داوای ئاگایی و خۆپاراستنی باشتر لە هاووڵاتیان دەکەم".
شەوی رابردوو (یەکشەممە، 16-12-2018) لە گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا، بەگوتەی کەسوکارەکانیان دایکی منداڵەکانیش رێژەی 85%ـی جەستەی سووتا.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تەمەنی منداڵەکان لەنێوان یەک بۆ 5 ساڵدایە و دایکی منداڵەکانیش بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی چەمچەماڵ لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە رایگەیاندبوو "بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".
کارهساتی ئاگرکهوتنهوهی شهوی ڕابردووی ماڵێکی چهمچهماڵ که تیایدا سێ منداڵ گیانیان له دهست دا و دایکیان به سهختی بریندار بوو، له ناخهوه ههژاندمی. هاوبهش و هاوخهمی خانهوادهیانم. چی پێویست بێت، هاوکار دهبین. داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له هاووڵاتيان دهكهم.
— Nechirvan Barzani (@PMBarzani) December 17, 2018
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار