لەنێو بەشەناوخۆیی زانكۆی كەركووك ئاڵای داعش هەڵدەكرێت
رووداو – كەركووك
بەشێك لە قوتابیە عەرەبەكانی زانكۆی كەركووك، لەدژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، ئاڵای رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) هەڵدەكەن.
لەنێو بەشەناوخۆیی زانكۆی كەركووك، شەڕ لەنێوان قوتابیە كوردەكان و قوتابیە عەرەبەكان دروستبوو، بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە لەلایەن قوتابییە كوردەكان، بەڵام ئەم هەڵوێستە كاردانەوەی قوتابیە عەرەبەكانی لێدەكەوێتەوەو لەبەرامبەردا ئاڵای داعش هەڵدەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی شەڕو پشێوی نێوانیان و بەپێی زانیارییەكانی رووداو تاوەكو ئێستا چەند كەسێك بریندار بوون.
ئێستا هێزەكانی پۆلیس، پێشمەرگە و سوات لە هەوڵی هێوركردنەوەی رەوشەكەن و ناوبژیوانی دەكەن.