بڕیاری قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدرا‌و و ژێرئاوكەوتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

17-06-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن ئۆتۆمبێلی لێدرا‌و
A+ A-

رووداو- هەولێر 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەخەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتووی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت. 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكەوتوو یان چاكرا‌و یاخود لێدراو، تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە دەبێت. بەپێی رێنمایەكانیش لە دوای ئەو وادەیەی دیاریكراوە"هەر كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكەوتوو یان چاكرا‌و یاخود لێدراو بێنێ‌ بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت ‌و ئۆتۆمبێلەكەشی دەگەڕێنرێتەوە".

هەر بەپێی نوسراوی كۆنووسی كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەو پرسە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتی خۆیدا، لیژنەیەكی هونەری هاتووچۆی لەسەر ئاستی سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت‌، بەمەرجێك لەو لیژنەیەدا نوێنەری هەردوو وەزارەتی دارایی ‌و ناوخۆی تێدا بێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە