پاسەوانی سنوور بۆ رووداو: دەنگی تەقینەوەی کانی قرژاڵە خۆمانین و مەترسیدار نییە

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک دەڵێت، لە بارەگایەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە. گوتەبێژی پاسەوانی سنوور دەڵێت، بۆمبی کۆنن و خۆیان دەیانتەقێننەوە.
 
نزیک کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاونیشتمانییەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە نزیک بازگەی کانی قرژاڵە بارەگای پاسەوانی سنوور هەیە. لەو شوێنەوە دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز هات و هاونیشتمانییان گوێیان لێ بوو".
 
لەو بارەیەوە موقەدەم سامی ئیسماعیل، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆمبی کۆن هەن و خۆمان دەیانتەقێنینەوە".
 
موقەدەم سامی گوتی، تەقاندنەوەی بۆمبەکان بە هاوکاری دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن؛ گوتیشی، "داواکارین هیچ دڵەڕاوکێیەک لای هاونیشتمانیان دروست نەبێت".