ڤاتیکان بۆ نێچیرڤان بارزانی: پاپا به رێز و خۆشه‌ويستييه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت
رووداو دیجیتاڵ
لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی پێکهاتەکان و رەوشی غەززەیان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 17ـی شوباتی 2024 رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان تاوتوێی دۆخی ئەمنی و پێکهاتەکان لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا و ستايشى دۆخى پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان كرد."
وەزیرەکەی ڤاتیکان بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتى كرده‌وه، كه "قه‌داسه‌تى پاپا به رێز و خۆشه‌ويستييه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ڤاتيكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، "سڵاو و رێزى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد.
"هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى، وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كتر قبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌بێت." بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.