31 پەرلەمانتاری کوردستان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادراوانی بادینان دەکەن

رووداو دیجیتاڵ
31 پەرلەمانتاری کوردستان لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کردووە، داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی پێنج سزادراوی بادینان دەکەن و دەڵێن "هه‌ڵه‌ی یاسایی له تۆمه‌تباركردنیان هەیە و دواجار سته‌ملێكراوی پرۆسه‌ی دادوه‌رین".
ئەو پەرلەمانتارانەی داوایان کردووە "زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار محەممەد زێباری و هاریوان عیسا) بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستوورییەکان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئامانجه‌كانی راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادیی راده‌ربڕین و كاری سیاسی یه‌كناگرێته‌وه".
ئاشنا عەبدوڵڵا، پەرلەمانتارای کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە.
نامەکە ناوی 11 پەرلەمانتای فراکسیۆنی یەکێتی، شەش پەرلەمانتاری گۆڕان، حەوت پەرلەمانتاری کۆمەڵ، سێ پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی و چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێی لەسەرە و تێیدا باسیان لەوە کردووە "سزادراوان له پرۆسه‌ی را‌گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌ملێكراو ده‌زانین و ئه‌و مافانه‌یان بۆ دهستهبهرنهكرابوو كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كى تۆمەتبار به‌پێی یاسا مافیه‌تی؛ هه‌روه‌ها پێمانوایه هه‌ڵه‌ی یاسایی له تۆمه‌تباركردنیان هەیە و دواجار سته‌ملێكراوی پرۆسه‌ی دادوه‌رین".
هاوڕێ مەلاستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێمانوایە ئەو سزادانە نایاساییە، نادادگەریی تێدایە و خەرقی دەسەڵاتی دادوەری کراوە لەلایەن حیزبەوە".
رۆژی سێشەممە 16ی شووباتی 2021 لە کۆی زیاتر لە 70 دەستگیرکراوی بادینان لە مانگەکانی رابردوودا، دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار محەممەد زێباری و هاریوان عیسای بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، ئەوەش لەلایەن بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و بەرپرس و رێکخراوەکان و چالاکڤانان رووبەڕووی رەخنە بووەوە.
دەقی نامەی 31 پەرلەمانتارەکەی کوردستان:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان)
دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاووڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو كه ئه‌م هاووڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكهنو ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچوونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو!
هه‌ربۆیه ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كهسو كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕادهربڕینو كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه، هەروەها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كى تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی ههڵوێستو بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی.
3. عەلی حەمەساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی.
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسکەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان کانی کوردەیی.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. کاروان گەزنەیی.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زکری زێباری.
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی.
17ى شووباتى 2021 - هەولێر