بۆ یەكەمجار ئەردۆغان سەردانی بایدەمیر دەكات


رووداو-

لە سەردانەكەیدا بۆ ئامەد، بۆ یەكەمجار رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانی عوسمان بایدەمیر دەكات، بڕیارە  ئەویش لە فڕۆكەخانە چاوەڕوانی هاتنەكەی بكات.

سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئامەد بە سوپرایز دەستپێدەكات، چونكە عوسمان بایدەمیر، سەرۆكی شارەوانی ئامەد لە فڕۆكەخانە پێشوازیی لێ دەكات.
دوای سەردانەكەی بایدەمیر، ئەردۆغان دەچێتە قایمقامییەتی ئامەد ‌و بەشداریی لە كردنەوەی شەقامی قانتار دەكات.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە جلوبەرگی كوردییەوە‌و بە یاوەریی هونەرمەندی بەناوبانگی كورد شڤان پەروەر لە خاڵی سنووری سلۆپییەوە گەیشتە شرناخ لە باكوری كوردستان ‌و لەگەڵ ئەردۆغان بەشداری چەند چالاكی و مەراسیمێكی ئەو شارە كوردییە دەكات.

بڕیاریشە بارزانی سبەی، واتە لە دووەم رۆژی سەردانەكەی چاوی بە عوسمان بایدەمیر، سەرۆكی شارەوانی ئامەد بكەوێت.