‎بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان." 
 
‎بافڵ تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ‎بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە پەیامێکدا دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم."
 
لە پەیامەکەیدا ‎بافڵ تاڵەبانی هیوادارە: "ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان." 
 
دەقی پەیامەکەی ‎بافڵ تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتی: 
 
‎بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
 
‎بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
 
‎هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان. 
 
‎هەر شاد و سەرفرازبن
 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
 
‎16ی ئابی 2022