74ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
16ی ئابی 1946 پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا، سهرهتا ناوی "پارتی دیموكراتی كورد" بوو، دواتر له كۆنگرهی سێیهمدا له شاری كهركووك بڕیاردرا ناوی بكرێته "پارتی دیموكراتی كوردستان".
یەکەم سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی بوو، دواتر مەسعود بارزانی بووەتە دووەم سەرۆکی ئەو حیزبە.
پارتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە 13 کۆنگرەی بەستووە و دوایین کۆنگرەیشی ساڵی 2010 بوو لە هەولێر، بڕیارە ئەمساڵیش لە دهۆک کۆنگرەی 14یەمی ببەستێت.
پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 111 کورسی 45 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا. لە دوایین هەڵبژاردنی عێراقیش 25 کورسی بەدەستهێنا.