مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی: کاش لە بازاڕ کەمبکرێتەوە

16-04-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا".
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-04-2025، کرا. مەسرور بارزانی و عەلی عەلاق، باسیان لە پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەی 'هەژماری من' کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت: "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم رووەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا".
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتەکەیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.