ئەمشەو رووداوی ئەمڕۆ لە بەغدا پێشكەش دەكرێت
رووداو- بەغدا
بۆ رووماڵکردنی رەوشی ئێستای عێراق و گرژییەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران، هیوا جەمال لە بەغداوە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆتان پێشکەش دەکات.
هێمن عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری نیوزگازەرینی رووداو رایگەیاند، رەوشی سیاسی و ئەمنی بەغدا بەشێکی گرنگی رووماڵەکانی رووداو دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بەرنامەیەک لە بەغدا پێشكەش دەكرێن و تیمی تایبەت رەوانەکراون.
ئەمشەو کاژێر 09:05 خولەك هیوا جەمال میوانداری سیاسییە عێراقی و کوردستانییەکان دەکات لە بارەی داهاتووی پرۆسەی سیاسی و بەشداری کورد و پێکهاتەکانی دیکە.